پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرت لە کەناڵە نێوخۆییەکان قەدەخەکرا
2 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئاگاداردەکاتەوە "بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی (بین سپۆرت) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵە ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخش دەکرێن."
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن:
بڕیارێک لە بارەی کەناڵەکانی (BEIN SPORTS )
بەمەبەستی راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڕیارێک دەردەکات.
لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن لە رێکەوتی (١٧-١١-٢٠٢٥ ) بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخش دەکرێن ،
بەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچیە نا یاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە ، وەزارەتمان رێگری دەکات وە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن .
هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
