ئەمڕۆ کۆمسیۆن لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبێتەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا لە ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بکات.
لە چوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەرییدا، ئەمڕۆ شاندەکەی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا دەچنە دورگەی ئیمراڵی بۆ کۆبوونەوە و سازدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی خراونەتەڕوو، ئەندامانی شاندەکە پێکدێن لە گوڵستان کڵیچ کۆچیگت ئەندامی فراکیۆنی دەمپارتی و فەتی یەڵدز حوسێن بایمانن.
بڕیارە لەو دیدارەدا، شاندەکە گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەن، کۆنووسی کۆبوونەوەکەیان تاوەکوو 10 ساڵی دیکە بە نهێنی دەهێڵرێتەوە و ئاشکرا ناکرێت.
ڕۆژنامەی تورکیا ئاماژەی بەوەکردوە، کە شاندەکە لەڕیگەی هێلیکۆپتەرەوە دەچنە ئیمراڵی.
بیرۆكەی چوونی ئۆجەلان بۆ پەرلەمانی توركیا و پێشكەشكردنی وتەیەك دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوەیی توركیا "مەهەپە" ، كاتێك كۆتایی ساڵی رابردوو دەستپێشخەری كرد و بە تەوقەیەك لەگەڵ ئەندامانی دەم پارتی لە پەرلەمان، سەرەتای قۆناغێكی نوێی لە توركیا دەستپێكرد.
