ئامانج ڕەحیم: هیچ پاساوێک بۆ نەناردنی مووچەی هەرێم نەماوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەخنە لەو مەرجە دەگرێت کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچە دایناوە و دەڵێت "ئەوەی دەکرێت جیاکارییە".

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق مەرجی داناوە تاوەکو مووچەی مانگی 11ـی عێراق دابەش نەکەن، مووچەی مانگی 9ـی هەرێمی کوردستان نانێرن، بەڵام ئامانج ڕەحیم دەڵێت لەگەڵ وەزیرە کوردەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

ئامانج ڕەحیم ئاشکرای دەکات، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە:

ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست کراوە و داهاتەکەی بۆ بەغداد بووە.
بڕی 120 ملیار دینار پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی ناوخۆ نێردراوە.
لیستی مووچەی مانگی 9 وردبینی کراوە و بێ کێشە بووە.

بەپێی قسەکانی سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، هەرێمی کوردستان بە داهاتی نەوت و ناوخۆ، بڕی 665 ملیار دیناری کاشی خستووەتە خەزێنەی عێراقەوە و تەنیا 280 ملیار دینار لەسەر بەغدادە، لەکاتێکدا خەرجیی مانگانەی مووچەی عێراق زیاتر لە 8 تریلیۆن دینارە.

ئامانج ڕەحیم پێیوایە ئەگەر بەغداد کێشەی نەبوونی پارەی کاشی هەبێت، دەبێت هەرێمی کوردستان پێش بخات لەبەر دوو هۆکار:

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 9 وەردەگرن، بەڵام عێراق هی مانگی 11.
هەرێمی کوردستان خۆی بەشێک لە پارەی کاشی بۆ دارایی عێراق دابین کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار