دیلان رەشاد: سەیرکردنی کەناڵەکانی بی ئێن سپۆرتس جۆرێکە لە دزی بۆیە رامانگرت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



دیلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان  لەبارەی راگرتنی پەخشی بی ئێن سپۆرتس لە ئامێرە ناوخۆییەکان: ڕایدەگەیەنێت:  سەیرکردنی کەناڵەکانی بی ئێن سپۆرتس جۆرێکە لە دزی بۆیە رامانگرت.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە دەشڵێت،  بڕیارەکە پەیوەندی بە هاووڵاتییانەوە نییە، هاووڵاتییان دەتوانن بە رێگەی یاسایی سەیری یارییەکان بکەن

هەروەها باس لەوەدەکات کە ئەوان  بۆیە ئەوە دەکەین بی ئێن سپۆرتس داوای کردووە پەخشەکان راگرین، سەیرکردنی ئەو کاناڵانە لەرێی ئامێرە ناوخۆییەکان جۆرێکە لە دزی.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا بۆ کەناڵى ڕووداو، دیلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەى حکومەت دەشڵێت: کاری ئێمەیە مافی هەموو لایەک بپارێزین و ئەوەی بی ئێن سپۆرتس داوای کردووە یاساییە،   تەنها کەناڵەکانی بی ئێن سپۆرتس لە ئامێرە ناوخۆییەکان رادەگیرێن و ئەوانی دیکە وەک خۆیان دەمێننەوە

وتیشى: ئەو کۆمپانیایانەی بەنایاسایی پەخشی یارییەکان دەکەن ئەگەر لە رێگەی یاساییەوە مافی پەخشکردنیان وەرگرت دەکرێت بڕیارەکە هەڵبوەشێنینەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، پەخشی ئەو کەناڵە ناوخۆییانە رادەگرێت کە بە نایاسایی پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرتس دەگوازنەوە.  

رۆژی سێشەممە 25-11-2025، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو کەناڵە ناوخۆییانە بڵاوکردەوە کە پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرتس بە نایاسایی دەگوازنەوە. 

وەزارەتەکە دەڵێت، راگرتنی پەخشی ئەو کەناڵانە بۆ "رێگرتنە لەو سەرپێچییە نایاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکردنەوە"، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، "پێویستە لەماوەی یەک مانگدا" کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پەخشی ئەو کەناڵانە رابگرن.
 
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن:
 
بڕیارێک لە بارەی کەناڵەکانی (BEIN SPORTS)
 
بەمەبەستی راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڕیارێک دەردەکات.
 
لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن  لە رێکەوتی  (17-11-2025 ) بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV )  پەخش دەکرێن، بەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچییە نایاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە، وەزارەتمان رێگری دەکات وە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن. 
 
هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار