سەعدی ئەحمەد پیرە: پێشتر پارتی لەگەڵ گۆڕان حكومەتی پێكهێناو شكستی هێنا
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە لەبارەی هەڵبژاردن دەڵێت: ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت دەنگەکانمان زیاد دەکەن و هی پارتی کەم دەکات. مالیکی ماوەیەکی دیکە سەردانی یەکێتییش دەکات.
هەرەوەها لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماریشەوە گوتی، هەر گۆڕانکارییەک لە پۆستەکەدا بکرێت دەبێت بە ئاگاداریی پارتی و یەکێتی بێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كوردسات نیوز دەڵێت:
ـ پارتی لێناگەڕێ ئەم پێكهاتانە نوێنەرایەتی خۆیان بكەن.
ـ سەرۆك وەزیرانێكی هەرێمێكی یەكگرتوو بە بێ یەكێتی نابێت.
ـ نوری مالیكی پێشتر بانگهێشتكرابوو بۆ هەولێر، سەردانی یەكێتیش دەكەن.
ـ هەڵبژاردن بكرێتەوە یەكێتی كورسیەكانی زیاد دەكات و پارتی كورسیەكانی كەم دەكات.
ـ پارتی كە كورسی زیاترە مانای ئەوە نییە هەموو خەڵك لە خزمەتی ئەواندابێت و ئەوانیش حساب بۆ كەس نەكەن.
ـ پێشتریش پارتی لەگەڵ گۆڕان حكومەتی پێكهێناو شكستی هێنا بۆچی ئەزمونێكی سەرنەكەوتوو دووبارە بكەینەوە.
ـ ئێمە كێشەمان لەگەڵ كۆتا نیە بەڵكو لەگەڵ داگیركردنی نوێنەرایەتی پێكهاتەكانە لەلایەن پارتیەوە.
ـ ئەوەی هەندێك لەكەناڵەكان باسی دەكەن گوایە گروپ گروپ لە بەغدادوە دێن بۆ هەولێر بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق ئەوە وانیە.
ـ هەر گۆڕانێك لە پۆستی سەرۆك كۆماردا بكرێت دەبێت بە رێككەوتن لەنێوان یەكێتی و پارتیدا بێت.
