ئاسیاسێل رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی پێشەنگی جیهانی واژۆکرد
48 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رێککەوتنێکی گەورەی لەگەڵ کۆمپانیای جیهانی Evam واژۆکرد بەمەبەستی بەکارهێنانی پلاتفۆرمی EvamX بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە کڕیاران و گەیاندنی هەڵمەتی بازرگانی پێیان بەشێوەیەکی راستەوخۆ
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
ئاسیاسێڵ و Evam هاوبەشیی نێوانیان ڕادەگەیەنن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارلێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕیاران لە سەرتاسەری دیمەنی دیجیتاڵیی عێراقدا
دەوحە – 25ـی تشرینی دووەمی 2025 - کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندی و دیجیتاڵی لە عێراق، واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی هاوبەشیی ستراتیژیی لەگەڵ کۆمپانیای "Evam" ڕاگەیاند، کە کۆمپانیایەکی پێشەنگی جیهانییە لە بواری کارلێک و پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕیاران و ئاڕاستەکردنی گەشتە دیجیتاڵییەکانیان. لە ڕێی ئەم هاوبەشییەوە، ئاسیاسێڵ پلاتفۆڕمی پێشکەوتووی "EvamX" بەکاردەهێنێت کە تایبەتە بە کارلێک لەگەڵ کڕیاران بۆ گەیاندنی هەڵمەتی بازرگانیی دەستبەجێ "real-time" و زۆر کەسییەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ بنکە بەرفراوانەکانی کڕیارانی لە سەرانسەری عێراقدا و لە رێی هەموو خاڵەکانی پەیوەندییە دیجیتاڵیی و تەقلیدییەکانەوە، ئەمەش پێوەرێکی نوێی ناوچەیی بۆ ئەزموونی کڕیاران لە کەرتی پەیوەندییەکانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دادەنێت.
لە ڕێی ئەم هاوبەشییەوە، ئاسیاسێڵ کارنامەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی خۆی بەرەوپێش دەبات بە بەهێزکردنی تیمەکانی بەبازاڕکردن و تیمەکانی ئەزموونی بەشداربووان 'Customer Experience' بە سوودوەرگرتن لە داتا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ، بە بەکارهێنانی ئۆتۆماندنی پاڵپشتکراو بە ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیای فێربوونی ئامێر بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی هەر کارلێکێک لەگەڵ کڕیاراندا پەیوەندیدارە و گرنگی خۆی هەیە و گونجاوە، لە هەمانکاتیشدا دیزاینکردنی گەشتی داینامیکیی کڕیاران 'customer journey' و بەهێزکردنی ڕادەی دڵسۆزییان لە ڕێی کارلێکی تەواو پەیوەندیدار و خێراوە. بە سوودوەرگرتن لە پلاتفۆڕمی evamXـی کۆمپانیای Evam، ئاسیاسێڵ پێگەی خۆی وەک یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگە هەرێمایەتییەکان پتەوتر دەکات لە پرسی بەکارهێنانی تەکنیکەکانی کارلێكکردنی پشتبەستوو بە ژیریی دەستکرد کە کواڵیتیی هەر کارلێکێک لەگەڵ کڕیاراندا بەرزتر دەکاتەوە.
لە ڕێگای پلاتفۆرمی evamXـی کۆمپانیای Evamـەوە، ئاسیاسێڵ سەردەمێکی نوێی کارلێککردن لەگەڵ کڕیاراندا دەستپێدەکات لەسەر بنەمای خێرایی و زیرەکی؛ ئەو چارەسەرانەی خراونەتە بەردەم ئاسیاسێڵ، وا دەکەن کارلێکی ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ و کەسیی لە چەندین کەناڵەوە و لە چوارچێوەی پلاتفۆرمێکی یەکگرتوودا ڕووبدات، لە هەمان کاتیشدا شیکارییە پێشکەوتووەکان و تێگەیشتنە بەهێزەکانی ژیریی دەستکرد بوار بۆ بڕیاردانی خێراتر و پشتبەستوو بە داتا دەڕەخسێنن کەلە کارلێکی کڕیاران باشتر دەکەن و لە هەمان کاتیشدا هەر ئەزموونێک مانادارتر دەکەن، ئەمەش دڵسۆزیی کڕیاران زیاتر دەکات و سیستەمی دیجیتاڵی لە عێراقدا بەهێزتر دەکات.
چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی بازرگانیی (CCO) ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند:
"ئێمە لە ئاسیاسێڵ پابەندین بە داڕشتنی سیماکانی داهاتووی دیجیتاڵیی عێراق لە ڕێگەی داهێنانەوە؛ داهێنانێک کە خزمەت بە کڕیارەکانمان دەکات. هاوبەشییمان لەگەڵ Evam بوارمان بۆ دەڕەخسێنێت ملیۆنان کارلێکی ڕۆژانە بگۆڕین بۆ ئەزموونی دەستبەجێ و مانادار کە بە ژیریی دەستکرد و داتا پاڵپشتکراون، ئەمەش بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەر ئەزموونێکی کارلێک [لەگەڵ کڕیاران] لە کاتی گونجاوی خۆیدا بێت، و لە هەمان کاتیشدا کەسیی بێت و پەیوەندیدار بێت بە خواستەکانی هەر یەکێک لە کڕیارەکانەوە."
لە لای خۆیەوە دێروک موتلو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Evam ڕایگەیاند:
"ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە پێشوازیکردن لە ئاسیاسێڵ بۆ نێو خێزانی Evam. ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی ڕوولەزیادی کۆمپانیاکانی پەیوەندییە لە ناوچەکەدا بە ئاڕاستەی لەخۆگرتنی کارلێکی ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ 'real-time' لەگەڵ کڕیاراندا. دیدگای ئاسیاسێڵ بۆ داهاتوو بە تەواوی هاوتەریبە لەگەڵ ئەرکی Evamـدا بۆ یارمەتیدانی براندە بازرگانییەکان بە مەبەستی وەڵامدانەوەی دەستبەجێی ئاماژەکانی هەڵسوکەوتی کڕیاران 'customer signals' و گۆڕینی هەر کارلێکێک بۆ دەرفەتێکی گەشەکردن."
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.
پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیای زیاتر: www.asiacell.com
دەربارەی Evam:
کۆمپانیای Evam کۆمپانیایەکی جیهانییە لە بواری تەکنەلۆژیای بەبازاڕکردندا، کاری بەرەوپێشبردنی دامەزراوەکانە لە بواری پێشکەشکردنی ئەزموونی کارلێکردنی کەسی و ڕاستەوخۆ "real-time" و پاڵپشتکراو بە ژیریی دەستکرد بە کڕیاران لەسەر ئاستێکی بەرفراوان. لە ڕێگەی ئۆفیس و هاوبەشەکانییەوە لە سەرانسەری ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیادا، Evam یارمەتی کۆمپانیا گەورەکان دەدات لە کەرتی پەیوەندییەکان و خزمەتگوزاریی بانکیی و فرۆشتن بە تاک بۆ دیزاینکردنی گەشتی داینامیکیی کڕیاران، و لە هەمانکاتیشدا بەرزکردنەوەی ڕێژەی گۆڕان 'conversion' (گۆڕینی هەڵسوکەوتی کڕیار) و بنیاتنانی دڵسۆزییەکی درێژخایەن لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی دەستبەجێەوە بۆ بۆچوونی کڕیاران و گۆڕینیان بۆ کرداری بەجەستە.
بەشی پەیوەندی میدیا:
Evam – دیلارا ئاگار، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن | [email protected]
