وەزارەتی کارەبا: لەكاتی پچڕانی كارەبادا؛ پشوو درێژ بن
45 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیێنێت کە بەهۆی چاککردنەوە لە تۆڕی کارەبا لەچەند مانگی داهاتوودا دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبایان بپچڕێت.
وەک بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، کاری چاککردنەوەی پێویست بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت بۆ تۆڕی کارەبا کە سوودی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزاری کارەبای نیشتیمانی. لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانی تۆڕی کارەبا لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە، دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا بپچڕێت.
وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیان دڵنیادەکاتەوە کە لەکاتی هەر پچڕانێکی کارەبا، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەکییەکان بەردەوام دەبن لەکارکردن و تیمەکان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بەزووترین کات. بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین پشوو درێژبن لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوەی تۆڕەکانی کارەبا.
کە لەکاتی ڕوودانی هەر پچڕانێکی پلان بۆ داڕێژڕاو، وەزارەتی کارەبا پێشوەختە هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە. بۆیە وەزارەتی کارەبا هانی هاووڵاتیان دەدات کە خۆیان تۆماربکەن لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ ئەوەی کورتەنامەی ئاگادارییان پێبگات.
