نه‌وتی خاو له‌ 6%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی
نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی و به‌های یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ 113 دۆلار دابه‌زی و به‌های یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش بۆ 109 دۆلار دابه‌زی، كه‌ ئه‌وه‌ش نزمترین نرخه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2022/6/18 له‌ بۆرسه‌ی جیهانی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 6.69 دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 5.58%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و نرخی به‌رمیلێك گه‌یشته‌ 113.1 دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكا 8.02 دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 8.77%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل به‌ 109.5 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

 بەهۆی هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، نرخی نه‌وتی خاو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی و له‌ ئێستاشدا پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌ سه‌رو 100 دۆلاری ئه‌مریكییه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار