كۆمپانیایەكی دیكەی نەوتی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان كشایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
كۆمپانیایەكی دیكەی بواری نەوتی ئەمریكا پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاند و لە هەرێمی كوردستان كشایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی حوزەیرانی 2022ن بەپێی نووسراوێكی كۆمپانیای (شلمبجیر)ی ئەمریكی، كە ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراقی كردووە، پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراقەوە ڕاگەیاندووە و لە هەرێمی كوردستان كشایەوە.

كۆمپانیای (شلمبجیر)ی ئەمریكی لە بواری خزمەتگوزاریی نەوتی هەرێمی كوردستاندا كار دەكات و بڕیاریداوە سەرجەم كارەكانی لە هەرێمی كوردستان ڕابگرێت.

پێشتریش كۆمپانیای (بەیكەر هیوز)ی ئەمریكی كە لەبواری خزمەتگوزاری نەوتی هەرێمدا كاری دەكرد، پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە ڕاگەیاند و لە هەرێمی كوردستان كشایەوە.
لە 7ی حوزەیرانی 2022وەزارەتی نەوتی عێراق لیژنەیەكی باڵای پێكهێنا بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێم و داوای لەو كۆمپانیا نەوتییەكان كرد، كارەكانیان لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان ڕابگرن، چونكە پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە.
لەبەرانبەردا حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە چارەسەری ئەو پرسە بەپپێی دەستور دەبێت و ئامادەنین پابەند بن بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار