ئەمریكا دڵنیایی دەداتە نێچیرڤان بارزانی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پشتگیریی ووڵاتەكەی لە كوردستان بۆ سەرۆكی هەرێم دووپاتدەكاتەوە.
باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردووەتەوە.
 هاوكات، لە تویتێكدا، بەشی كاروباری رۆژهەڵاتی نزیكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە نووسیویەتی، باربارا لیف "جەختی لە پشتیوانیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستانێكی بەهێز وەكو بەشێك لە عێراقێكی یەكگرتوو، خۆشگوزەران و دیموكراسی كردەوە."

 لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باربارا لیف تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراقیان كردووە.

 هاوكات باربارا بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە كە هیواخوازە بتوانێت بەمنزیكانە سەردانی هەولێر بكات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار