نەدیم زەهاوی دەستی لەكاركێشایەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەتەكەی جۆنسن دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
نەدیم زەهاوی ئەو وەزیرە كوردەی بووە وەزیری دارایی حكومەتی بەڕیتانیا دەستی لەكاركێشایەوە.
نەدیم زەهاوی لە دوو رۆژی رابردوودا پۆستی وەزاری دارایی وەرگرت، وەزیرە كوردەكە و ٥٣ بەرپرسی دیكەی حكومەتەكەی جۆنسن دەستیان لەكاركێشاوەتەوە تا ئێستا و بۆریس جۆنسن لە قەیرانێكی قوڵدایە.
نەدیم زەهاوی لە نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ لەپێناو وڵاتەكە و ئەو ئەركانەی پێی دەسپێردرێن بەڵام داوا لە جۆنسن دەكات دەست لە كار بكێشێتەوە.
هەروەها دەشڵێت:" كاتێك داوای لێكراوە پۆستەكە وەربگرێت، ئەو لە وەفاداری خۆیەوە بۆ وڵاتەكە ئەو كارەی كردووە نەوەك بۆ پیاوێك و یەك رێگە هەیە كە خزمەتی هاوڵاتیان و راستكرنەوەی هەڵیكانە و ئەگەر بزانێت ئەو كارە ناكرێت دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت.
هاوكات ئەوەش دووپاتدەكاتەوە  پێویست بوو جۆنسن گوێی لە هاوڕێ ٣٠ ساڵەكەی بگرتایە و دڵى شكاوە كە گوێى بۆ نەگرتووەو لە نزیك ئەو هەموو شتێك لەدەست بدات لە كۆتا خولەكەكاندا.

لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی نەدیم زەهاوی و وەزیری نوێی پەروەردە و فێركردن، كە دوو رۆژ لەمەو بەر پۆستەكەیان وەرگرت لەدوای كشانەوەی وەزیرەكانی پێش خۆیان، لە ئێستادا جۆنسن لە قەیراندایە و چاوەڕێ دەكرێت دەست لە كار بكێشێتەوە.‎

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار