رۆژنامەی گاردیان: توركیا بۆ هێرشكردنە سەر كورد راهێنان بە داعش دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیی ڕاپۆرتی گروپێك پارێزەری نێودەوڵەتیی ئەوە دەخاتەروو "توركیا بۆ هێرشكردنە سەر كورد ڕاهێنانی بە داعش كردووە".

لە ڕاپۆرتێكی تایبەتدا، كە ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویكردووەتەوە ژمارەیەك ڕەخنەگر و پارێزەر لە سوریا و عێراق ئاماژەیان بەوە كردووە؛ توركیا دەستی هەیە لە كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكاندا و داوایان كردووە لە دادگای نێودەوڵەتیدا لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

ئەو گرووپە پارێزەرە، كە بە گروپی دادپەروەریی بۆ ئێزدییەكان ناسراون (YJC) لە ڕاپۆرتەكەیاندا ئاماژەیان بەوە كردووە: توركیا تۆمەتبارە بە تێوەگلان لەو كۆمەڵكوژییە، چونكە بە مەبەست سنوورەكانی كردووەتەوە و ڕێگەی داوە چەتەكانی داعش بە ئاسانیی و ئازادیی بچنە ناوچەكە.
هەروەها لیژنەی پارێزەران باسیان لەوە كردووە لە مانگی نیسانی ٢٠١٤ بەرپرسانی تورك لە ئاست بەكۆیلەكردن و بازرگانیكردن بە ژن و منداڵانی ئێزدیی چاویان داخستووە، تەنانەت بۆ هێرشكردنە سەر كوردەكان ڕاهێنانی سەربازیی بە چەكدارانی داعش كردووە.

لەو ڕاپۆرتە ٢٧٨ لاپەڕەییەدا بڵاوكراوەتەوە، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤دا عێراق داوای لە نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە دان بەو كۆمەڵكوژی و تاوانانەدا بنێت، كە داعش لە ناوچەكەدا ئەنجامیداوە، لە هەمانكاتدا حكومەتی عێراقی بەوە تاوانبار دەكەن، كە هەماهەنگ نەبوون لەگەڵ حكومەتی هەرێم بۆ ڕێگریكردن لە گەیشتنی داعش بۆ شەنگال و پاراستنی ئێزدییەكان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار