داهاتی نەوت تەنها لەسەدا 43.8% بۆ حكومەتی هەرێم ماوەتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
حكومەتی هەرێم بەفەرمی داهاتی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵی ئاشكرا كرد كە بەبەهای سێ ملیارو 63 ملیۆن و 358 هەزار نەوتیان فرۆشتووە و لەسەدا 46.2 بۆ كۆمپانیا نەوتییەكان و خەجییەكانی رۆیشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تەموزی 2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، فرۆشتی نەوتی لە سێ مانگی یەكەمی ساڵی (2022) بڵاوكردەوە كە تێیدا لەو سێ مانگەدا داهاتی نەوتی فرۆشراو بریتی بووە لە( سێ ملیار و 63 ملیۆن و 358 هەزار و 891)دۆلار، لەو رێژەیەش پارەی ماوە كە (بۆ موچە تەرخانكراوە)، تەنها بریتی بووە لە سەدا 43.8%.

حكومەتی هەرێم لە خشتەیەكدا ئەوەی خستۆتەروو كە 34 ملیۆن و 923 هەزارو 168 بەرمیل  نەوتی لە رێگەی بۆڕییەوە فرۆشتووە كە نرخی هەر بەرمیلێك بە 86 دۆلارو 73 سەنت فرۆشتووە.

هەر بەپێی خشتەكەی حكومەتی هەرێم 409.037 بەرمیل نەوت بەناوخۆ فرۆشراوە كە نرخی هەر بەرمیلێك84 دۆلارو 23 سەنت بووەو كۆی بەهای نەوتی فرۆشراو لەو رێگەیەوە ( یەك ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232) دۆلار بووە.

هاوكات، لە خشتەكەدا ئەوە رونكراوەتەوە، پارەی ماوە كە ( بۆ موچە تەرخانكراوە) دوای دەركردنی سەرجەم خەرجییەكانی نەوت، (یەك ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232)دۆلار بووە، واتا كۆی پارەی ماوەی فرشی نەوت بریتنی بووە لە (43.8%) و لەبەرامبەردا (46.2%)ی داهاتی نەوت بۆ سەرجەم خەرجییەكانی نەوت تەرخانكراوە.

سەرەرای ئەوەی كابینەی نۆیەم چاكسازی دەستپێكردووە بۆ رێكخستنەوەی خەرجیەكانی، بەڵام هێشتا چاكسازی لەبواری داهاتەكانیدا ئەنجام نەداوە و كۆمپانیا نەوتییەكان قازانجەكەیان لە حكومەتی هەرێم زیاترە لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار