كازمی باسی پێشمەرگە دەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە پارێزگای مووسڵەوە داوایەك ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان دەكات و باسی پێشمەرگەش دەكات.
ئەمڕۆ 9ی تەموزی 2022 وەك یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی سەردانێكدا بۆ موسڵ، مستەفا كازمی رایگەیاند"هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن زۆر گرنگە، پارێزگای موسڵیش چەندین دەرفەتی گەورەی لەپێشە، پێویستە هەموومان بە گیانی هاوكاری و یارمەتیدان كاری لەسەر بكەین".
كازمی لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەرپرسانی موسڵ وتی "پێنج ساڵ لەمەوبەر هێزەكانمان شاری مووسڵیان ئازاد كرد، ئەم یادەش خۆشی جەژن دەكاتە دوو خۆشی، مووسڵ بە رۆژانێكی زۆر سەختدا تێپەڕیوە، بەڵام خۆڕاگر بوو".
هەروەها راشیگەیاند:" مووسڵ لەلایەن قارەمانەكانی سوپای عێراق و دژەتیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی و پێشمەرگە و جەماوەر و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لەژێر دەستی داعش ئازاد كرا".
هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێراق داواشی لە لایەنە سیاسیەكان كرد بەرپرسیارێتی خۆیان لەم دۆخەی ئێستای وڵات بگرنە ئەستۆ.