كوردێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزيرانی بەریتانیا خۆی كاندید دەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نەدیم زەهاوی بە رەگەز كورد و وەزیری پێشوی دارایی حكومەتی بەریتانیایە بە فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كاندید كرد.
ئەمڕۆ 9ی تەموزی 2022، ماڵپەری سكای نیوزی بەریتانیا ئاشكرای كرد:"نەدیم زەهاوی بە فەرمی چووە كێبركێی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و لە چەند رۆژی داهاتوو كەمپینێك بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەستپێدەكات".
هەفتەی رابردو، وەزیری تەندروستی و دارایی حكومەتی بەریتانیا دەستیانلەكاركێشایەوە و دواتر نەدیم زەهاوی وەكو وەزیری دارایی دەستنیشان كرا.
دوو رۆژ دوای دەستبەكاربونی، زەهاویش دەستی لەكاركێشایەوە و داوای لە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كرد دەستبەرداری پۆستەكەی بێت.
بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەستیلەكاركێشایەوە و راشیگەیاند تا مانگی تیشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی پارتەكەی كەسێك لەبری ئەو بۆ ئەو پۆستە رادەسپێرێت.