رۆژنامەنوسێكی هۆڵەندی لەلایەن پارتییەوە دیپۆرت كرایەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕۆژنامەنووسێكی هۆڵەندیی دەیویست بچێتە ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن هێزەكانی پارتی دەستگیردەكرێت و دیپۆرتی وڵاتەكەی دەكرێتەوە.
فرێدریك گێردینك ڕۆژنامەوانێكی هۆڵەندیە و ساڵانێكە كاری لەسەر پرسی كورد و كوردستان كردووە، چەند خولەكێك پێش ئێستا زانیاری بەپەلەی لەسەر ئەكاونتی تویتەرەكەی بڵاوكردۆتەوە و تیادا نوسیویەتی:" ویستویەتی بچێتە ڕۆژئاوای كوردستان كاتێك لەسنووری ڕۆژئاوا نزیك بووەتەوە، هێزەكانی پارتی ڕێگەیان پێنەداوم تێپەڕم و گەڕاندمیانەوە بۆ هەولێر".
ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێت:" ئیدارەی هەولێر وەك كەسێكی نەخوازراو لە هەرێم مامەڵەم لەگەڵ دەكەن و ئێستا بۆ دیپۆرت كردنەوە دەمبەنە فڕۆكەخانەی هەولێر".
بابهتی پهیوهندیدار