كۆمپانیایەكی یاسای نێودەوڵەتی: كۆمپانیا نەوتییەكان دەتوانن سكاڵا لەسەر بەغدا تۆمار بكەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
كۆمپانیایەك بواری یاسای نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەدات ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری نەوتی هەرێمی كوردستان كار دەكەن، ئەگەر بەغدا پێداگربێت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی هەرێم، دەتوانن لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵا تۆمار بكەن. 

ئەمرۆ 16ی تەمموزی 2022و كۆمپانیای گیبسۆن دان لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردووە، بە لەبەرچاوگرتنی دەستووری عێراق و یاسای نەوت و غازی هەرێم، دۆسیەی كاركردنی كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان پشت ئەستوورە بە بنەمای یاسایی، بۆیە ئەو كۆمپانیایانە دەتوانن سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆمار بكەن، بەڵام ئەگەر كۆمپانیاكانیش سكاڵا تۆمار بكەن بەغدا رووبەڕووی كێشەی یاسایی گەورە دەبێتەوە و دەبێت ملیاران دۆلار قەرەبوو بداتەوە بە كۆمپانیاكان".

" هەرێمی كوردستان لە هەموو دۆخێكدا بەشێكە لە عێراق، لەسەر عێراقیش پێویستە پابەندبێت بە یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە، لەئێستاشدا وەزارەتی نەوتی عێراق بوەتە مایەی هەڕەشە بۆ ژینگەی كاركردنی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان".

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، دوێنێ هەینی 15 ی تەمموزی 2022  ڕایگەیاند: "عێراق نزیكبووەتەوە لەوەی مافە مێژووییە یاساییەكانی خۆی بەدەستبهێنێت بۆ بەڕێوەبردنی تەواوی چالاكییەكانی نەوت. دواجار دانیشتنی دوایی دەستەی دادوەریی سەر بە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی سەبارەت بە كێشەی نێوان عێراق و توركیا بەڕێوەچوو، تایبەت بە رێككەوتنی بۆری نێوان هەردوولا. دەستەكە خستنەڕووی سكاڵاكەی لە لایەن لایەنەكانەوە داخست، دوای ئەوەی گوێی لە گوتە و بەرگرییان گرت، بۆیە چیدیكە هیچ ئەگەرێك نەماوە بۆ درێژكردنەوە یان دواخستن".
 
هاوكات، وەزیری نەوتی عێراق وتیشی:"پێشبینی دەكەم دەستەی دادوەری سەر بە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس لە ماوەی چەند مانگێكی كەمی داهاتوودا بڕیاری دوایی و یەكلاكەرەوەی خۆی بدات. ستایشی هەوڵە ناوازەكانی نووسینگەی نێودەوڵەتی راوێژكاریی یاسایی و لیژنەی یاسایی وەزارەت دەكەم بۆ بەرگریكردنیان لە مافەكانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی سامانی نەوتی خۆی، لەگەڵ بەرگریكردنیان بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوت دەسەڵاتە دەستوورییەكانی بەدەستبهێنێتەوە. عێراق سوورە لەسەر بەدەستهێنانەوەی مافە رەواكانی لە سامانی نیشتمانییدا، بەپێی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان". 
 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار