گەنجێكی كورد چووە یانەی بارسێلۆنا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یاریزانێكی كوردی باكووری كوردستان بە ناوی ئەمرە دەمر، بە بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ چووە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، " دەمەوێت لەگەڵ یانەكە چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم"، ئەمرە دەمر وا دەڵێت.
ئەمرە دەمر، لە بنەڕەتدا خەڵكی گوندێكی نزیك شاری ئێلح-ن لە باكووری كوردستان و پێشتر خانەوادەكەی بەهۆی فشارەكانی توركیا كۆچیانكردووە، بۆ شاری مێرسین و لەوێ نیشتەجێوون.
ئەمرە تەمەنی 18 ساڵە و بە گرێبەستێكی دوو ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ چووە ڕیزەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.
هەروەها ئەو یاریزانە بە مەبەستی پشكنینە پزیشكییەكان گەشتە بارەگای یانە ئیسپانییەكە و بڕیارە لە تیپی دووەمی یانەكە یاری بكات.
لە لێدوانێكیشدا لە بارەی چوونی بۆ یانەی بارسێلۆنا ئەمرە دەمر ئاماژەی بەوە كردووە، "خەونی منداڵیم بوو درێسی ئەو یانەیە بپۆشم و دەمەوێت لەگەڵیان چامپیۆنزلیگ بە دەستبهێنم".