دادگای هانۆڤەری ئەڵمانیا دژی دەسەڵاتەكەی ئەردۆغان بڕیاردەدات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای هانۆڤەر لە بارەی هەڵكرتنی ئاڵاكانی یەپەگە و یەپەژە و پڕوپاگەندەكردن بۆیان بڕیاریدا بە تاوان نەناسرێت و چالاكوانێكی كوردیش كە بە هۆی ئەو دۆسیەیە دادگایی كرا بێ تاوان دەرچوو.
لە رۆژی ٢٠ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٩وە وەزارەتی دادی توركیا لێكۆڵینەوەیەكی لە دژی چالاكوانی كورد جوان چەولیك كردەوە كە ساڵانێكە لە ئەڵمانیا كاردەكات بۆ پشتیوانیكردن لە بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە و شۆڕشی ڕۆژئاوا.
لەسەر داوای توركیا، دادگای باڵا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا داوای یاسایی لە دژی ئەو چالاكوانە جوڵان و ئەمڕۆش چالاكوانەكە دادگایی كرا.
دۆندر كلۆگلو پارێزەری ئەو چالاكوانە بڕیارەكانی دادگاكانی پێشووی ئەڵمانیای بۆ یەپەگە و یەپەژە بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند: "بریگرتەكەی هیچ تاوانێكی ئەنجام نەداوە، بۆیە نابێت دادگاكان گوێ لە داواكارییەكەی توركیا بگرن".
دادگاش ئاشكرایكرد: هیچ تاوانێك لە كەیسەكەدا نییە، ئەو پارێزەرەش ستایشی بڕیاری دادگاكەی كرد و بە ئەرێنی وەسفی كرد و وتیشی: "نابێت ئەڵمانیا ببێتە هاوبەشی فشارەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر ئەو ئاوارانەی لێرەن".