چیرۆكی بەردەكانیش ڕادیۆ دەرچوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی زۆرینەی زۆری میدیا بیانییە جیهانییەكان و میدیای كوردیش وێنەو هەواڵی چەند بەردێكیان بڵاوكردەوە بەناوی (بەردەكانی برسێتی) كە گوایە بەهۆی وشكەساڵییەوە لەسنوری چیك-ئەڵمانیا دەركەوتوون و باسیان لەوەكردووە هەركەسێك ئەم بەردانەی بینی "بگری" ئەویش وەك ئاماژەیەك بۆ كەمبوونەوەی ئاو و برسێتی و قاتوتڕی، دەركەوت چیرۆكی دەركەوتنی بەردەكان كۆنن و هی ئێستا نین.
پێگەی (arstechnica) تایبەت بەكاروباری زانستی و هونەری رایگەیاندووە، كە بڵاوكردنەوەی ئەو وێنانە دووبارە بڵاوكردنەوەی بابەتێكە كە لەساڵی 2018 بڵاوكراوەتەوە ئەوكاتەی باس لەوشكەساڵی كیشوەری ئەوروپا كراوەو ئاماژە بەو بەردانە كراوە.
پێگەكە ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە بەڵام بەردەكان ڕاستەقینەن و بوونیان هەیەو بەرواری ساڵانی 1417و 1473ی لەسەرە بەڵام بەهۆكاری لەنگەرگرتنی كەشتییەكان تێكچوون، هەروەها چەندین بەرواری دیكەی وەك  1707و 1746و 1790 و 1893 ی لەسەر دەبینرێت.
جێگای ئاماژەیە نوسینەكانی سەر ئەو بەردانە وەك سەرچاوەی لێكۆڵینەوە لەمێژووی وشكەساڵی وڵاتی چیك لەنێوان ساڵانی 1090 بۆ 2012 سودیان لێوەرگیراوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار