داوا ده‌كرێت له‌سه‌ر داگیركردنی زه‌وی و زار په‌رله‌مان بێته ده‌نگ
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی / تایبه‌ت
ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وی و زاری حكومه‌تیان داگیر كردوه‌و پاره‌یان له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی سپی كردوه‌ته‌وه له‌سلێمانی به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییان داگیركردووه سه‌رجه‌میان ده‌ستڕۆیشتوو بوون.
له‌باره‌ی سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌وه جه‌بار گۆران وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌سلێمانی به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:»ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ستگیركراون ژماره‌یان 12 كه‌سه‌و ئێمه كه‌سیان ناناسین، له‌كاتێكدا بازاڕی دۆلاره‌كه هه‌مووی یه‌كتر ده‌ناسن، دواتر بۆمان ئاشكرابوو كه كارمه‌ندی ژماره‌یه‌ك بانكن و له‌یه‌ك كاتدا ده‌ستگیر نه‌كراون».
له‌باره‌ی داگیركردنی زه‌وی زاری حكومه‌تیشه‌وه لوقمان حه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڵاتی وت:» ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییان داگیركردووه سه‌رجه‌میان ده‌ستڕۆیشتوو بوون و هاووڵاتی ئاسایی ناتوانێت زه‌وی داگیربكات، بۆیه پێویسته په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێته‌ده‌نگ و ئێمه‌ش كه‌ڕاپۆرته‌كه‌مان ته‌واوكرد پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین».
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن له‌پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌كاتێكدایه، ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانی زیاتر له 65 هه‌زار پارچه زه‌وی و موڵكی گشتی زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ركراوه‌و له‌بری پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كراون به‌پرۆژه‌ی تایبه‌ت و بازرگانی، كه به‌شێك له‌و زه‌ویانه بۆ پارك و باخچه و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه دابینكراون.