شەش سەربازی دیکەی سوپای تورکیا کوژران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند لە ئەنجامی ١٣ چالاکییاندا توانیویانە شەش سەربازی سوپای تورکیا بکوژن کە یەکێکیان پلەدارەو سەنگەرێک و درۆنێکیش تێکبشکێنن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند " لە ڕۆژانی 7 و 8 و 9 ی ئەیلول، شەش سەربازی تورکیا کوژراون کە یەکێکیان پلەدارە و سەنگەرێک و درۆنێکیش تێکشکان".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە" سوپای تورکیا بە بۆمبی ئەتۆمی و چەکی کیمیایی، فڕۆکەی شەڕ، هێلیکۆپتەری هێرشبەر و هاوەن و کاتیوشا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بۆردومان دەکات ".

هەروەها "سوپای تورکیا هەموو توانا ئابووری، سەربازی و سیاسییەکانی بۆ شکاندنی بەرخۆدانی گەریلاکان بەکاردەهێنێت".

لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا هەپەگە باسی لەوەشکرد، "سوپای تورکیا ئەخلاقی شەڕ و یاسا ناناسێت و بە بەرچاوی دنیاوە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بۆردومان دەکات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار