ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ری به‌لجیكی داوای قه‌ده‌غه‌كردنی درۆنی توركی ده‌كه‌ن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ری به‌لجیكیی سه‌ردانی شه‌نگال و مه‌خموریان كرد‌و به‌دواداچوونیان بۆ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كردووه، له یاداشتێكیشدا داوا ده‌كه‌ن به‌كارهێنانی درۆنی توركیی قه‌ده‌غه بكرێت.
هه‌ریه‌كه له سه‌لما بنخه‌لیفا، جۆك كالێوارت و جۆرج هێنری بیوتیه‌ر، سێ پارێزه‌ری به‌لجیكین، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی شه‌نگال و مه‌خموریان كردووه و له‌نزیكه‌وه لێكۆلینه‌وه‌یان له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كردووه.
ئه‌و پارێزه‌رانه وه‌كاله‌تی قوربانییانی هێرشه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ ئه‌وروپا، یاداشتێكیان له‌باره‌ی كاریگه‌ریی هێرشه داگیركارییه‌كانی توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و پارێزه‌رانه ده‌ڵێن:”چووین بۆ گوێگرتن له قوربانییه‌كان و بنه‌ماڵه‌كانیان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ماندا سه‌رمان سوڕما له هێرشێكی نوێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له ٢٩ی ئابدا بۆ سه‌ر كامپی مه‌خمور”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن:”له‌گوندی خانه‌سوور له شه‌نگال، كه نزیكه له‌سنووری سووریاوه، له‌ناكاو ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی بووینه‌وه؛ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان به‌سه‌رماندا ده‌فڕی، هه‌موو دانیشتووان له‌و بكوژانه‌ی ئاسمان ده‌ترسان، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی تورك هه‌موو ڕۆژێك به‌سه‌ر گونده‌كه‌یاندا دێن و ده‌ڕۆن”.
باسیان له مێژووی داگیركاریی عوسمانییه‌كان بۆ سه‌ر ئێزدییه‌كان كردووه و هاتووه:”بۆ ماوه‌ی ٢٧٥ ساڵ (١٦٤٠-١٩١٥) ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانییه‌وه قڕكراون، ئیمپراتۆرییه‌ت هه‌رگیز كۆتایی به سیاسه‌تی له‌ناوبردنی ئێزدییه‌كان نه‌هێناوه، داعش‌یش جارێكی دیكه كۆمه‌ڵكوژی كردن، خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌دژی داعش شه‌ڕیان كرد و شكستیان پێهێنان، ئێستا ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی نوێ بوونه‌ته‌وه و هه‌ست به نه‌بوونی ئاسایش و سه‌قامگیریی ده‌كه‌ن”.
ئه‌و پارێزه‌رانه سه‌ردانی كامپی مه‌خموریشیان كردووه، كه به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی هێرشی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێن:”حكومه‌تی توركیی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه ده‌كاته ئامانج، به‌ڵام قوربانییه‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نین، له‌كاتێكدا كامپی مه‌خمور ٢٥٠ كیلۆمه‌تر له توركیاوه دووره و مه‌ترسیی نییه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته”.
ئه‌و پارێزه‌رانه داوای قه‌ده‌غه‌كردنی درۆنی توركیی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن:”ئێمه به‌م كوشتنه نایاسایی و ناڕه‌وایانه تووشی شۆك و تووڕه‌یی بووین، ده‌بێت به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت و پێویسته ڕێكاری یاسایی له چوارچێوه‌ی یاساكاندا بگیرێته‌به‌ر”.
