سەربازێکی کورد لەلایەن فەرماندەکەیەوە دەکوژرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌ربازێكی كوردی خه‌ڵكی سه‌ڵماس به ناوی موحه‌ڕڕه‌م ئه‌شره‌فی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ (ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانانی ٢٧٢٢) ٨ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٢ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كه‌یه‌وه كوژرا.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، موحه‌ڕڕه‌م ئه‌شره‌فی سه‌ربازی هێزی ئینتزامی بووه و له یه‌كێك له بنكه نیزامییه‌مانی شارۆچكه‌ی چایپاره‌ی ئورمیه سه‌رقاڵی تێپه‌ڕاندنی خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازی بووه و له كاتێكدا كوژراوه كه ته‌نیا ٤٠ ڕۆژی مابوو خزمه‌ته زۆره‌ملێی سه‌ربازی خۆی ته‌واو بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌شره‌فی له‌و باره‌وه به هه‌نگاوی وت: «فه‌رمانده‌ی موحه‌ڕڕه‌م له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به هۆی كێشه‌ی ئیتنیكی و مه‌زهه‌بییه‌وه چه‌ند جار له‌گه‌ڵ موحه‌ڕڕه‌م شه‌ڕی كردووه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیشی لێكردووه».
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند كه ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌شره‌فییان وتووه كه كوشتنی كوڕه‌كه‌یان به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێیان كردووه كه ئه‌م بابه‌ته نابێت میدیایی بێته‌وه.
موحه‌ڕڕه‌م ئه‌شره‌فی خه‌ڵكی گوندی حه‌فته‌وان سه‌ر به شاری سه‌ڵماسه و ڕۆژی هه‌ینی ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمه‌كه‌ی له‌و گونده به‌ڕێوه چووه.
