د.سه‌باح هه‌ورامی: پزیشك هه‌یه ده‌رمانی به‌سه‌ر نه‌خۆشدا ساغ كردوه‌ته‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: گومانمان له كوالێتی ده‌رمان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پزیشكیش هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه‌كاندا رێككه‌وتووه تا ده‌رمانه‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه.
د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد، به‌شێك له‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌هێنرێنه هه‌رێم به قاچاخ ده‌هێنرێن و به‌شێكی زۆری به‌ڕێككه‌وتنی پزیشك و ده‌رمانخانه‌كان به‌سه‌ر نه‌خۆشدا ساغ ده‌كرێنه‌وه.
د. سه‌باح هه‌ورامی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، خۆشیان گومانیان له سه‌رچاوه‌كانی ده‌رمان هه‌یه و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌هێنرێنه هه‌رێم به‌شێكیان به رێگه‌ی قاچاخ دێن، به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌رمانه‌ش به رێككه‌وتنی پزیشك و ده‌رمانخانه‌كان به‌سه‌ر نه‌خۆشدا ساغ ده‌كرێنه‌وه، كه ئه‌وه‌ش كارێكی نامرۆڤانه و نائه‌خلاقییه.
رونیشیكردووه‌ته‌وه، ده‌رمانی ساخته‌ش بوونی هه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ده‌رمانێكی قاچاخ ساخته بێت، هه‌ندێك ده‌رمان هه‌ن باشن به‌ڵام به رێگه‌ی قاچاخ هێنراون، ده‌كرێت حكومه‌ت ده‌زگای كواڵێتی كۆنترۆڵ له سلێمانیش بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاری كۆمپانیاكان به زوویی رایی بكرێن بۆ هێنانی ده‌رمان به‌شێوه‌ی یاسایی.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كه‌می ده‌رمانه له سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وتی، حكومه‌ت بڕیاریداوه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ده‌ر له داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ ده‌رمان ته‌رخان بكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.