یەپەسە:تۆڵەی شەهیدەکانمان کردەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەپەسە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئابی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند کە لەو مانگەدا چەندین كەس و دامەزراوە و ئۆتۆمبێلی سەر بە دەوڵەتی توركیان كردووەتە ئامانج .

یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەسە/یەپەسە ژن لە  ڕاگەیاندراوەکەدا  لەسەر ئاماری چالاكییەكانی مانگی ئاب لە چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستان لە ئامەد، مێردین و وان  ڕایگەیاندوە چەندین كەس و دامەزراوە و ئۆتۆمبێلی سەر بە دەوڵەتی توركیان كردووەتە ئامانج، هەروەها لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٧ی مانگی ئابی ٢٠٢٢ سزای سیخۆڕێك و ئەفسەرێكیشیان داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ٥٠یەمین ساڵیادی تێكۆشانی ڕێبەرایەتیماندا، داوا لە گەلەكەمان و گەنجان و ژنان و گەنجانی شۆڕشگێڕی توركیا دەكەین، كە بە شێوەیەكی چالاكانە پشتیوانیی لە هەنگاوی سەركەوتنی یەپەسە بكەن.

ئاماری چالاكییەكانی یەپەسە/یەپەسە ژن لە مانگی ئاب بەم شێوەیەن:

تیمەكانی تۆڵەسەندنەوەكەی شەهید گوندوز ئاكمەشە لە ٤ی ئابدا دوو جار لە زیندانی جۆری دیی ئامەد لە ئۆتۆمبێلی پاسەوانێكیان دا.

ڕۆژی ٦ی ئاب تیمی تۆڵەی شەهید جودی فەراشین لە یەپەسە – ژن، بە نارنجۆكێكی دەستی لە دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی پۆلیس لە وان چالاكییەكیان ئەنجامدا.

ڕۆژی ٩ی ئاب تیمی تۆڵەی شەهید تێكۆشین فارقین لە یەپەسە، لە دژی ماڵی بازرگانان و قاچاخچیانی ماددە هۆشبەرەكان لە ئامەد چالاكییەكیان ئەنجامدا.

تیمەكانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چەكوار چوبوك لە ١٢ی ئابدا لە ناوچەی بسمیلی ئامەد لە دژی بی ئای ئێم (BÎM) بە فیشەكی هەوایی چالاكییەكیان ئەنجامدا.

ڕۆژی ١٣ی ئاب تیمەكانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ڕۆناهی نسێبین لە یەپەسە – ژن، لە ناوچەی دێریكی مێردین ئۆتۆمبێلی جەردەوانێك و ئەندامی ئاكەپە بە ناوی ناشیت تەمەلی سوتاند.

تیمەكانی تۆڵەسەندنەوەی یەپەسە- ژن بە بۆنەی ١٥ی تەباخ ڕۆژی بەرخۆدانی كوردستان، بە فیشەكی ئاسمانی، نووسین و سوتاندنی ئاڵاكان، چالاكیان ئەنجام دا.

ڕۆژی ٢١ی ئاب تیمی تۆڵەی شەهید سەرخۆبوون لە ئاگری چالاكییەكی مین دانیان لە دژی ئۆتۆمبێلێكی ئێشكگری دوژمن ئەنجامدا.

تیمی تۆڵەی شەهید ڤەژین زانا لە یەپەسە- ژن، ئیدریس دیری، كە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە گوندی كەلێی سەر بە گەڤەر دەستی لە شەهیدكردنی وڵات و نیدال دا هەبوو و سیخوڕیی بۆ دەوڵەتی فاشیست دەكرد، لە ٢١ی ئابدا لە چالاكییەكدا سزا درا.

تیمەكانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دڵگەش ئازاد لە ٢٦ی ئابدا لە شاری وان لە وێستگەی ترانسڤێرتەری كارەبای ڤەداش-یان دا و لەكاریان خست.

ڕۆژی ٢٧ی ئاب لەلایەن تیمەكانی تۆڵەسەندنەوەكەی شەهید عەلی تۆڵهەڵدان لە دیلۆك، ئەفسەرێكی شارەزا بە ناوی توركای كولكو سزادرا.

شەوی ٣٠ و ٣١ی ئاب كاتژمێر ٢٤:٠٠ لە ناوچەی بەن و سەن-ی ئامەد تیمەكانی تۆڵەكردنەوەی شەهید ماهیر ئاندۆك، چالاكییەكیان دژی ڕێبەر ئیسۆیلو و ئەوانەی دەوروبەریان ئەنجامدا، كە كاری فرۆشتنی مادەی هۆشبەریان دەكرد و سیخوڕییان بۆ دوژمن دەكرد”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار