ئاسایشی دهۆک چالاکییەکی گەورەی ئەنجامدا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ عەمار عەزیز

ئەو منداڵەی لە نەخۆشخانەیەكی مووسڵ رفێندرابوو، لە لایەن ئاسایشی دهۆكەوە لە پارێزگای دهۆك دۆزرایەوە و ڕزگار كراو رفێنەرەكه‌شی دەستگیر كرا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند ، لەمبارەیەوە هێمن سلێمان ، وتەبێژی پولیسی دهۆک ووتی"لە 5ئەم مانگە ژنێکی45ساڵ لەیەکێک لەنەخوشخانەکانی مۆسڵ منداڵێکی کچی تەمەن 10رۆژە دەڕفێنێت دواتر دێتە شاری دهۆک ،دوای روداوەکە پولیس و تەواوی دەزگا ئەمنیەکان دەست به لێکۆڵینەوە دەکەن، شەوی رابوردوو ئاسایشی دهۆک ژنەکە لەگەڵ منداڵەکە دەستگیر دەکەن".

هێمن سلێمان وتیشی"منداڵەکە ڕادەستی کەسۆکاری دەکرێتەوە، تاوانبارەکەش رادەستی هێزە ئەمنیەکانی مۆسڵ دەکرێت تاوەکۆ لەرێگای دادگای مۆسڵ سزای یاسایی خۆی وەربگریت".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار