قوباد تاڵه‌بانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سلێمانی: خزمه‌تكاری خه‌ڵك بن

سه‌میر هه‌ورامی: پرۆژه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ونه‌ كار

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه‌وه‌ جێی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پارێزگاكه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌ڵێت، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 50 پرۆژه‌ له‌سلێمانی بكه‌ونه‌ كار.

 سه‌میر هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كوردسات رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ودا دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئاسانكاری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین بكرێت.

 وتیشی: له‌ئێستا 39 پرۆژه‌ ئاماده‌ن بۆ مۆڵه‌تی كۆتایی كاركردن، هه‌روه‌ها 15 پرۆژه‌ش ساید پلانیان بۆ ئاماده‌ ده‌كرێت و دوو پرۆژه‌ش هه‌ر ئه‌مڕۆ داوای مۆڵه‌تیان كردوه‌، كه‌ به‌مه‌ش له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له‌ 50 پرۆژه‌ له‌سلێمانی ده‌كه‌ونه‌ كار.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌م پرۆژانه‌ كاریگه‌ری زۆر باشیان له‌سه‌ر هه‌لی كارو به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌بێت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی چاودێری پرۆژه‌كانیش ده‌كات.

سه‌میر هه‌ورامی وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی وت، ده‌بێت خزمه‌تكاری خه‌ڵك بن و رۆتین كه‌م بكه‌نه‌وه‌و به‌پێی یاسا كارئاسانی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار