ئاگره‌كه‌ی عه‌لوه‌ی سلێمانی زیانی 1.5 ملیۆن دۆلاری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی

نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی ئاگرێك كه‌وته‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زیانی ماددی زۆری به‌دوو بازرگانان گه‌یاندوه‌، كه‌ به‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و  500 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.

‎عه‌تا محه‌مه‌د نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا به‌ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رِاگه‌یاندوه‌، تواندرا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ته‌واوی ئاگره‌كه‌ كۆنترِۆڵ بكرێت و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه‌.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا له‌باره‌ی زیانه‌كه‌وه‌ زانیومانه‌ به‌یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌و برِه‌ زیاتریش بێت چونكه‌ هێشتا به‌ته‌واوی نه‌گه‌شتوینه‌ته‌ كۆی زیانه‌كان.

‎ نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌رِوو، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ چوار ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری به‌رِاد كه‌ پرِبوه‌ له‌ سه‌وزه‌ به‌ته‌واوی سوتاون له‌گه‌ڵ سێ دوكان باری ناو به‌راده‌كان كه‌ سه‌زه‌یان تێدابووه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار