وته‌بێژی دادی ئێران: شلێر له‌لایه‌ن دراوسێكه‌یانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وته‌بێژی ده‌زگای دادی ئێران له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خۆفڕێدانی ژنێكی دانیشتووی مه‌ریوان له‌ ترسی ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ری له‌لایه‌ن دراوسێیه‌كیانه‌وه‌ رایگه‌یاند، كه‌سێك به‌ ناوی "گۆران قادری" ئه‌و ژنه‌ی به‌ بارمته‌ گرتووه‌و هه‌وڵیداوه‌ ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر، بۆیه‌ خۆی فڕێداوه‌ته‌ خواره‌وه‌.
 
مه‌سعود ستایشی، وته‌بێژی ده‌زگای دادی ئێران رایگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ بڕیاری دادگا ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌ و ئێستا له‌ زیندان-دایه‌.
 
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، سوپای پاسداران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی ده‌ستدرێژیكار له‌و رێكخراوه‌ ره‌تبكاته‌وه‌، داوا ده‌كات به‌ تووندترین شێوه‌و بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ شتێك، سزا بدرێت و سزاكه‌ی به‌خێرایی جێبه‌جێ بكرێت.
 
شلێر ره‌سووڵیی ته‌مه‌ن 36 ساڵان و دایكی دوو منداڵ، به‌یانیی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سنه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. شلێر نیوه‌شه‌وی شه‌ممه‌ 03-09-2022، له‌ په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی دووه‌می ماڵی دراوسێكه‌یانه‌وه‌ له‌ترسی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ری خۆی فڕێدایه‌ خواره‌وه‌ و به‌ سه‌ختی برینداربوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار