هه‌رێم كه‌مال ئاغا: بافڵ تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی تیمێكیان پێكهێناوه‌و نزیكن له‌ڕێككه‌وتن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هه‌رێم كه‌مال ئاغا له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی رایگه‌یاند: بافڵ تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی تیمێكیان پێكهێناوه‌و نزیكن له‌ڕێككه‌وتن.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی مه‌به‌ستیه‌تی پارتی و یه‌كێتی رێكبكه‌ون و بافڵ تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی دانیشتنیان كردووه‌و تیمێكیان پێكهێناوه‌.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی رایگه‌یاند: تائێستا هه‌م پارتی و هه‌م یه‌كێتی كاندیدی خۆیان هه‌یه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام نزیكن له‌ رێكه‌وتن،  كاك بافڵ و كاك مه‌سعود له‌ڕابردوودا دانیشتوون و تیمێكیان پێكهێناوه‌، ئه‌م تیمه‌ هه‌وڵیداوه‌ و ده‌توانم بڵێم قۆناغی باشی بڕیوه‌ و كاتێك رێككه‌وتن بكرێت كۆنفرانس ده‌كرێ و بۆ رایگشتی ئاشكراده‌كرێت».

وتیشی: «یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و عه‌زم و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سێ لایه‌نی سیاسین كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌و متمانه‌و كارو روئیای هاوبه‌شیان هه‌یه‌ بۆ ئاینده‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات»، هاوكات هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌باره‌ت به‌م پرسانه‌و دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.

له‌نوێترین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ته‌واوی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ به‌خوێنه‌ره‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار