به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات

2 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی

كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان پلانیان هه‌یه‌ تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نزیكه‌ی 25 هه‌زار به‌رمیل زیادبكه‌ن.

به‌پێی ماڵپه‌ری ئیراك ئۆیل ریپۆرت، سه‌ره‌ڕای گوشاره‌ به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام كۆمپانیا نه‌وتییه‌ كاركه‌ره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی زیاتریان خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تێكڕا نزیكه‌ی 25 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبكه‌نه‌وه‌.

 به‌پێی دوایین راپۆرتی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ سێ كێڵگه‌ی سه‌رسنگ، شێخان و ئه‌ترووش ده‌بێت كه‌ له‌ نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌زۆری له‌و سێ كێڵگه‌یه‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، حكومه‌تی عێراق چه‌ندینجار داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ كه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتییان له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ وه‌ بنێرنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌.

فشاره‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌هه‌وڵی زیادكردنی به‌رهه‌مدایه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار