له‌سلێمانی بۆ ده‌ركردنی ئه‌ستۆپاكی به‌نایاسایی 200 دۆلار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له شاری سلێمانی هاوڵاتیان بۆ ده‌ركردنی ئه‌ستۆپاكی له به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان داوای پاره‌یان لێده‌كرێت و كۆمپانیایه‌كیش دیاریكراوه بۆ پێدانی پاره‌كه كه بڕی 200 دۆلاره، له‌كاتێكدا وه‌رگرتنی پاره‌كه نایاساییه‌و بۆ ده‌ركردنی ئه‌ستۆپاكی پێویست ناكات پاره وه‌ربگیرێت، ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه‌ی ئه‌ستۆپاكیان ده‌ركردووه بۆ هاوڵاتی قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: به ئاشكرا داوای پاره‌مان لێكراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه پشتڕاستده‌كاته‌وه.
هاوكار سه‌ردار یه‌كێكه له‌و هاوڵاتیانه‌ی له به‌شی به‌ڵگه‌و تاوانی سلێمانی داوای پاره‌یان لێكردووه، به‌هاوڵاتی وت:»له‌مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوانم كرد تا ئه‌ستۆپاكییه‌ك بهێنم بۆ گه‌شتێك كه بۆ نیوزلانده، به‌ڵام كاتێك چوومه ئه‌وێ پۆلیسه‌كان پێیان وتم ده‌بێت 200 دۆلار بده‌یت تا مامه‌ڵه‌كه‌ت بۆ بكه‌ین، به‌ڵام من ڕه‌تمكرده‌وه پاره‌یان بده‌مێ».
وتیشی:» كاتێك داوای پاره‌یان لێكردم پرسیارم له ئه‌فسه‌رێكی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان له‌هه‌ولێر كرد كه ئایا ئه‌م پاره وه‌رگرتنه رێكاری حكومیه، له وه‌ڵامدا وتی نه‌خێر له هه‌ولێر شتی وا نییه»، هاوكار سه‌ردار ده‌ڵێت:» دواتر منیش چوومه‌وه‌و وتم ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌م بۆ رایی نه‌كه‌ن و هه‌ر سوربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به پاره بۆم بكه‌ن سكاڵا ده‌كه‌م، بۆیه كاره‌كه‌یان بۆ كردم».
فاتیح حه‌سه‌ن، هاوڵاتییه‌كی دیكه‌یه و ئه‌ویش بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی ڤیزا ڕێی كه‌وتووه‌ته به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوانی سلێمانی، به‌ڵام له‌وێ به‌هه‌مانشێوه داوای پاره‌یان لێكردووه، ئه‌و به‌هاوڵاتی وت:»كه چوین وتیان رۆژانی چوارشه‌ممه بۆ هاوڵاتیانه به گشتی و رۆژانی دووشه‌ممه‌ش تایبه‌ته به خوێندكاران، دواتر كه چوارشه‌ممه چوینه‌وه كه‌سیان نه‌كرده ژووره‌وه و ناوی كۆمپانیایه‌كیان پێوتین (ناوی كۆمپانیاكه لای هاوڵاتی پارێزراوه) له‌وێ یه‌كی دووسه‌د دۆلار بده‌ن و دواتر ناوه‌كه‌تان ده‌هێنن بۆ ئێره، كاتێكیش چوومه‌وه بۆ پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان داوای وه‌سڵی پاره‌كه‌یان لێنه‌كردم»!.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاماده‌نه‌بوو ناوی بهێنرێت، رایگه‌یاند: «ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چن ڤیزه وه‌رده‌گرن پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرێت، پاره‌كه ده‌ده‌ن به ژماره‌یه‌ك نوسینگه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س سكاڵایان كرد ئێستا له‌به‌ڵگه‌و تاوان هیچ پۆلیسێك یاخود كه‌سێكی تر داوای پاره ناكات، كه كه‌سێكیش بچێته هه‌ر نوسینگه‌یه‌ك و بڵێت ئه‌وه نایاساییه و قسه بكات داوای پاره‌كه‌ی لێناكه‌ن».
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوانی سلێمانی كه پێی باشنه‌بوو ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ده‌ڵێت: «خه‌ڵك ده‌بێت پێشیینه وه‌ربگرێت له به‌ڵگه، كاتێك هاوڵاتیه‌ك ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوای پێشینه یاخود ئه‌ستۆپاكی لێده‌كه‌ن، لێره‌ش پێویسته بێ پاره بۆی بكه‌ن، كه دواتر ده‌ینێرنه هه‌ولێر و پاشانیش له‌وێ به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆی ده‌كرێت و ده‌ینێرن بۆ به‌غدا، به‌ڵام له سلێمانی ناڕاسته‌وخۆ داوای پاره له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی پێنج مانگه ئه‌و دیارده‌یه دروستبووه».
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش ئاماژه‌ی به‌ناوی هه‌مان كۆمپانیا كرد كه (ناوه‌كه‌ی لای هاوڵاتی پارێزراوه) له پۆلیسی به‌ڵگه‌وتاوان داوا ده‌كرێت له‌و كۆمپانیایه چه‌كێكی 200 دۆلاری بكرێت راییكردنی مامه‌ڵه‌كان، وتی: «له‌و كۆمپانیایه چه‌كێكی بانكییان پێده‌كه‌ن كاتێك ده‌چنه‌وه به‌ڵگه و تاوان ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ی تێدا نه‌بێت ئاسته‌نگ بۆ كاری هاوڵاتیان دروستده‌كه‌ن، واته ئه‌گه‌ر پاره‌كه نه‌دات ده‌ستی ده‌ستی پێده‌كرێت، له‌كاتێكیشدا ئه‌و به‌شه هه‌فته‌ی دوو رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن كه راستیدا پێویسته وه‌ك سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی تری حكومه‌ت ده‌وام بكه‌ن».
هاوڵاتی په‌یوه‌ندیكرد به‌و كۆمپانیایه‌ی چه‌كی پاره‌كه ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌تیانكرده‌وه كاری له‌وشێوه‌یه ڕوویدابێت، ئاماده‌ش نه‌بوون له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌ن.
هاوكات شاخه‌وان ڕه‌ئوف به‌گ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڵاتی وت:»ئێمه هیچ سكاڵایه‌كمان له‌سه‌ر پرسێكی له‌وشێوه‌یه بۆ نه‌هاتووه و ئاگادارنین، ئه‌گه‌ر شتێكی واكرابێت نایاساییه و خراپه».
هاوڵاتی چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڵگه و تاوانی هه‌رێم و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه.