كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد هه‌ڵبژاردنی قائیمقامی نویێ شه‌نگالی په‌كخستووه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی / عه‌مار عه‌زیز
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، "تا رێككه‌وتنی به‌غداد و هه‌ولێر جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌دووری ده‌بینم قائیمقامێكی نویێ بۆ شه‌نگال دابنرێت.
ره‌فعه‌ت سمۆ، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له لێدوانێكدا به هاوڵاتی وت" پێش ماوه‌یه‌ك بڕیار درا پارێزگاری نه‌ینه‌وا بكرێته قائیمقامی شه‌نگال به‌وه‌كاله‌ت، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، پرسی دانانی ئیداره‌یه‌كی نوێ و قائیمقام په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر، كه به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كراون، هه‌ندێك هێز له‌ناوه‌ندی شه‌نگال پێیان خۆش نیه رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دانیه".
ره‌فعه‌ت سمۆ وتیشی: "ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگالیش گرێدراوه به‌و پرسه‌یه‌وه، یه‌كه‌مجار ده‌بێت لایه‌نی سیاسی چاره‌سه‌ربكرێت، ئیداره‌ی پێشووی شه‌نگال شه‌رعییه وله‌رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه بووه، مه‌حما خه‌لیل قائیمقام بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه كه بووه ئه‌ندامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئێستا نایف سه‌یدۆ كراوه به قائیمقام به‌وه‌كاله‌ت ئێمه به ره‌سمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌كه‌ین".
له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری2017شه‌نگال بووه به‌خاوه‌نی دوو قائیمقام یه‌كێك له‌ناوه‌ندی شه‌نگال ئه‌وه‌ی تر له دهۆك، ئیداره‌ی موسڵ به فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پێش هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال ده‌كات كه ئێستا له‌سنوری پارێزگای دهۆك ده‌وام ده‌كات.