عێراق: بەرھەمھێنانی کارەبا گەیشتە ٢٤ ھەزار و ٤٧ میگاوات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند کە بەرھەمھێنانی کارەبا، بەرزرترین ئاستی تۆمارکردووە و گەیشتوووتە ٢٤ ھەزار و ٤٧ میگاوات.

راگەیاندنی وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سیستەمی کارەبای عێراق لە مێژوویی دامەزراندنییەوە، بەرزترین ئاستی بەرھەمھێنانی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە ٢٤ ھەزار و ٤٧ میگاوات و لەئێستادا سەقامگیریی بەرز و بەرچاو ھەیە لە دابینکردنی کارەبادا بۆ ھاووڵاتییان.

راشیگەیاندووە کە لە میانی رۆژانی داھاتوودا لە رێگای وێستگەکانی سەڵاحەددین، رومێلە، میسان و بەسرە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، ھەزار میگاواتی دیکە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانیی زیاد دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە وەزارەتی کارەبا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلان و پڕۆژەکانی تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبا لەڕێگای دامەزراندنی وێستگەکانی وزەی خۆر، ھەروەھا بەیەکبەستنەوەی تۆڕەکانی کارەبا کە دەبێتە مایەی سەقامگیرییەکی گەورە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانیی.

حکوومەتی عێراق رایگەیاندووە کە بۆ پڕکردنەوەی پێدوایستیی هاووڵاتیان، دامەزراوە و کەرتی پیشەسازی پێویستییان بە ٣٠ ھەزار میگاوات کارەبا ھەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار