یەکێتی بەفەرمی وەڵامی کتێبەکەی مەسعود بارزانی دەداتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ 18ی ئەیلول ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی( بافڵ جەلال تالەبانی) کۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازكردو بڕیارە بەبەڵگە وەڵامی هەندێک چەواشەکاری بداتەوە کە دژی یەکێتی کراوە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ کتێبەکەی ئەم دواییەی مەسعود بارزانی.
بەپێی هەواڵی میدیای یەکێتی لە کۆبونەوەی سەرکردایەتی کە ئەمڕۆ 18ی ئەیلول لە هۆڵی کۆبونەوەکانی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، تەرخان کرا بۆ کاروباری ڕێکخراوەیی مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی، لەم بارەیەوە ڕێو شوێنی پێویست گیرانە بەر.
باس لەوەشکراوە بەشێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە پێویستیی داکۆکیکردن لە مێژووی پڕ سەروەری و شانازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شۆرشی نوێی ،کۆبونەوە بڕٍیاریدا، بۆ پارێزگاریکردن لە ڕەوتی ئەو مێژووە لە هەر شێواندن و چەواشەکارییەک ، لە ڕێی بەڵگە و دیکۆمێنتی پشتڕاستکراوەوە داکۆکی لەو مێژووەو سەروەرییەکانی بکرێت.
ههر لهكۆبونهوهى یهكێتیدا، بڕیاردراوه وەڵامی هەموو ئهو ناهەقییانە بدرێنەوە کە ماوەیەکە لە ڕێی چەند کتێبێکی چەواشەکارانەوە دەرهەق بە خەباتی مێژوویی یەکێتی و سەرکردەکانی کراون و مێژووی گەلەکەمان و ڕەمزەکانی بەلاڕێدا دەبەن.
جێگای ئاماژەیە ماوەیەک پێش ئێستا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بهرگێكى نوێى كتێبى بارزانى و بزوتنهوهى رزگارى خوازى كوردی بڵاوکردەوە تیایدا باس لە سهروبهندى راپهرین و ساتهكانى شهرى ناوخۆ دهكات و له چهند شوێنێك یهكێتى به هۆكارى شهڕو كوشتنى دیلهكان تۆمهتبار دهكات، کە ئەمەش بەشێک لەنوسەرانی وکەسایەتییە سیاسییەکانی ناچارکرد وەڵامی بدەنەوە.

