چل و چوار دادوهر و پارێزەر لە هەرێمی كوردستان داوای دیداری ئۆجەلان دەكەن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
44 دادوهر و پارێزەر لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی یاداشتێكەوە پشتیوانیی كەمپەینی جیهانیی پارێزەران بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان دەكەن و داوا لە وەزارەتی دادی توركیا دەكەن، ڕێگەیان بدرێت سەردانی ئۆجالان بكەن.
هەروەك لە یاداشتەكەیاندا هاتووە: ئێمە بە نیگەرانییەكی گەورەوە چاودێریی دۆخی زیندانییانی بەندیخانەی دوورگەی ئیمرالی هەریەك لە عەبدوڵا ئۆجەلان، عومەر خەیری كۆنار، وەیسی ئاكتاش و هامیلی یەڵدرم دەكەین، كە ماوەی پتر لە ساڵێكە هیچ هەواڵیكیان نییە.
دەقی یاداشتی دادوهران و پارێزەرانی هەرێمی كوردستان:
وەزارەتی داد كۆماری توركیا بەڕێز جەنابی وەزیر، ئێمە بە نیگەرانییەكی گەورەوە چاودێریی دۆخیی زیندانییانی بەندیخانەی دورگەی ئیمرالی، هەریەك لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان و عومەر خەیری كۆنار و وەیسی ئاكتاش و هامیلی ییڵدرم دەكەین كە ماوەی پتر لە ساڵێكە هیچ هەواڵیكیان نییە. هیچ پاساوێكی یاسایی نییە بۆ ئەو ڕاستییەی كە - جگە لە پێنج سەردانی پارێزەران كە لەنێوان ٢ی ئایار بۆ ٧ی ئابی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە - لە ٢٧ی تەموزی ٢٠١١ەوە ڕێگە بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەدراوە چاوی بە پارێزەرەكانی بكەوێت. كارێكی لەم چەشنە لەگەڵ بنەما دیموكراسییەكاندا ناتەبایە. سێ زیندانییەكەی تر لە وەتەی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە هێنراونەتە بەندیخانەی ئیمرالی تەنانەت بۆ یەك جاریش پەیوەندییان لەگەڵ پارێزەراندا نەبووە، ئەمەش بە ڕوونی پێمان دەڵێت كە كێشە بەتایبەت لە بەندیخانەی ئیمراڵی دایە و لە هەڵوێستی سیاسی و یاسایی حكومەتی ناوەندی دایە لە هەمبەر ئەو بەندیخانەیە. ئێمە هەروەك شایەتحاڵی خەم و نیگەرانیی خێزان و هەڤاڵانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانین لەپای ئەو ڕاستییەی كە لەپاش پەیوەندییەكی كورتی تەلەفۆنی لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە هیچ دەنگێك لە ناوبراوەوە نییە. وەك پارێزەرانێك كە بە وردی چاودێری دۆخی توركیاین، زۆر بەباشی ئاگاداری لێكەوتەی سیاسی و كۆمەڵایەتیی ئەو دۆخەین. لە ڕاپۆرتەكەیاندا سەبارەت بە سەردانەكەیان ساڵی ٢٠١٩ بۆ بەندیخانەی ئیمرالی، كە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوكراوەتەوە، CPT قەدەغەی تەواوەتیی پەیوەندی لەگەڵ دونیای دەرەوە لەسەر ئۆجەلان و سێ زیندانییەكەی تر بە جۆرێك لە بەندكردنی گۆشەگیریی ناوزەدكردووە. CPT ڕایگەیاندووە كە وەها دۆخێك قبووڵكراو نییە و پێچەوانەی پێدراو و ستانداردە نێوەدەوڵەتییەكانی پەیوەست بە مافی مرۆڤە. دەستتێوەردانی بەردەوام لە مافی بەرگری و دۆخی گۆشەگیریی سەپێنراو بەسەر ئۆجەلان و زیندانییەكانی تردا چەندین ڕێكخراوی یاسایی نێوەدەوڵەتیی هێناوەتەدەنگ لەوانەش ELDH و AED و پارێزەران بۆ پارێزەران، هەروەك پەرچەكرداری ڕەخنەیی لەلایەن تۆڕێكی بەرفراوانی پارێزەرانەوە لە بۆنەی جیاوازدا لەگەڵ خۆی هێناوە كە ئەمەش پیشانی دەدات ئەم كەیسە چەند بەرفراوان بەدواداچوونی بۆ دەكرێت. ئێمە لەگەڵ هاوكارە توركیاییەكانمانین و پشتگیریی هەوڵ و خەباتی بێوچانیانین دژی گۆشەگیری و پێشێلكردنی مافی بەرگری. وەك بەشێك لەو هەوڵە، من وەك پاریزەری ئۆجەلان و زیندانییانی تر، داواكارم ڕێگەم بدرێت بە سەردانكردنی بۆ كاركردن لەپێناو شكاندنی قەدەغەی سەر مافی بەرگری. هیواخوازم ڕێگەپێدانی پێویستم بۆ فەراهەم بكرێت.
ناو و نازناو:/ پیشە:/ رێكەوت:/ ناوی بەشداربوونی سەرجەم حاكم و پارێزەران لە كەمپینی نێودەوڵەتی بۆ سەردان و ئازادكردنی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمڕاڵیدا:
1- لەتیف مستەفا ئەمین، حاكم، سلێمانی 2- دانا نوری محەمەد، پارێزەری ڕاوێژكار، سلێمانی 3- عوسمان سدیق خالید، پارێزەری ڕاوێژكار، سلێمانی 4- كارمەند محمود عبداللە، پارێزەر، سلێمانی 5- سامی جمال عمر، پارێزەر، سلێمانی 6- وریا محمد حسن، پارێزەر، سلێمانی 7-محمد ساڵح سەلیم، پارێزەر، سلێمانی 8- ڕێزان دلێر مصطفی، پارێزەر، سلێمانی 9- پەیمان عیزەدین عبدالرحمن،پارێزەر، سلێمانی 10- هەرێم عهتا یوسف، پارێزەر، سلێمانی 11- كاروان عبداللە عزیز، پارێزەر، كركوك 12- هاوار دارا محمد شریف، پارێزەر، كركوك 13- هەردی حسین سعید، پارێزەر، سلێمانی 14- گوڵ سروش قازی محمد، پارێزەر، هەڵەبجە 15- محمدلطف الله عبدالله، پارێزەر، سلێمانی 16- جمال حمه رشید محمد، پارێزەر، سلێمانی 17- هاوتا عزیز حەمید عزیز، پارێزەر، چەمچەماڵ 18- سەرگوڵ رچاحسن، پارێزەر، سلێمانی 19- مەنیجە حسێن، پارێزەر، سلێمانی 20- ڕێبوار پیرۆت محمود، پارێزەر، سلێمانی- بازیان 21- نەریمان ئەحمەد، پارێزەر، سلێمانی 22- هەڵكەوت محەمەد كەریم، پارێزەر، سلێمانی 23- ئاسۆ سەعید سەفەر، پارێزەر، سلێمانی 24- ئەردەڵان شێخ فاتیح، پارێزەر، سلێمانی 25- هەوراز غازی فەتاح، پارێزەر، هەولێر- كۆیە 26- هێمن ابو بەكر عومەر، پارێزەر، سلێمانی 27- كۆمەڵ سەرمەند سەعید، پارێزەر، كەركوك 28- مزەفەر عومەر، پارێزەر، كەركوك 29- راید نەجدەت ئیسماعیل، پارێزەر، كەركوك 30- دیلان زەین العابدین، پارێزەر، كەركوك 31- كارزان زەین العابدین، پارێزەر، كەركوك 32- هاوار دارا، پارێزەر، كەركوك 33- بەشدار نصرالدین، پارێزەر، كەركوك 34- هەڵمەت جەوهەر، پارێزەر، كەركوك 35- گۆران لەتیف ئەحمەد، پارێزەر، كەركوك 36- ئامانج ناسیح غەفور، پارێزەر، كەركوك 37- ڕێبوار كەریم ئەحمەد، پارێزەر، كەركوك 38- عبدالكریم عومەر حەمید، پارێزەر، كەركوك 39- هەژار ئەحمەد، پارێزەر، كەركوك 40- هاوڕێ ئەحمەد، پارێزەر، كەركوك 41- هاوڕێ فەرهاد، پارێزەر، كەركوك 42- هەوراز نجم الدین، پارێزەر، كەركوك 43- بەختیار حەمە سەعید عەزیز، پارێزەر، كەركوك 44- ئومێد مەحمود حاجی، پارێزەر، سلێمانی
