حەشدی شەعبی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی لە بیابانەکانی نینەوا ڕادەگەیەنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی لە پارێزگاکە خستەروو ، ھاوکات سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە نەینەوا و قووڵایی بیابان لە تیرۆر پشتڕاستکردەوە.

 ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌"مستەفا عەوادی" سەرۆكی ئەركانی فەرماندەییەکە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هێزێكی لیوای 44 حەشد بە پاڵپشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانە ھاوبەشەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەواڵگری و زرێپۆش و ئاسایش و تەقەمەنی و ئەندازیاری مەیدانی و لیوای 21 و 25، فەوجی ئەرکی تایبەت، و فڕۆکەوانی سوپا، ئۆراسیۆنێکی چەند رۆژەیان ئەنجامدا.

 عەوادی راشیگەیاند"ئۆپەراسیۆنەکە بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری بوو ، سەبارەت بە دزەکردنی گروپەکانی داعش لە سوریاوە بۆ قووڵایی بیابانەکانی نێوان نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار .

ئاماژەی بەوەشدا "کە ئۆپەراسیۆنەکان سەرکەوتوو بوون لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ئامێری تەقینەوەکانیان کە ئامادەکرابوون بۆ تەقینەوە.

وتیشی"حەشد پشتی بە زانیارییە گرنگەکانی هاوڵاتیان بەستوە،کە ڕەنگدانەوەی متمانەی گەورەیە لە نێوان هاوڵاتیان وحەشد وھێزە ئەمنییەکانی تر. 

جەختیشیکردەوە لەوەی کە خەڵکی نەینەوا دڵنیا دەکاتەوە لە بێتوانایی دوژمن جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر شارەکە. 

ھەروەک دووپاتیشیکردەوە کە سەلامەتی لە دەستی حەشد و هێزە ئەمنییەکاندایە کە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنی چالاکانە بۆ کۆتاییهێنان بە پاشماوەکانی داعش و مانەوە خۆ حەشاردانیان لە بیابانەکانی ناوچەکە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار