عێراق.. ڕێژەی گەشەی ئابووری ئەمساڵ پێشبینی نەکراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات کۆی گەشەی بەرهەمی ناوخۆ بۆ ئەمساڵ پێشبینی نەکراو بووە و زیادی کردووە.

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوێترین لێدوانیدا ئاشکرای دەکات بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی بانکی جیهانی، گەشەی کۆی بەرهەمی ناوخۆ لەمساڵدا سەدا 9 دەبێت.

هەروەها ئەوەشی ئاشکراکرد رێژەی گەشەی ئابووری بۆ ئەمساڵ پێشبینی نەکراو بووە و بە گوێرەی خەمڵاندنەکانیان بەرزبوونەوەی رێژەی گەشە لە ساڵانی ئایندەش بەردەوام دەبێت.

ئەو ڕاوێژکارە پێی وایە، ڕێژەی گەشەی ئابووری بۆ ئەمساڵ پێشبینی نەکراوەو هۆکەشی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دەگەڕیتەوە، کە جەنگی ئۆکرانیا و رێککەوتنی ئۆپێک پڵاس وایکرد نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستەکانی بەرزبێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە رێژەی گەشەی ئابووری عێراق لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ سالب 11 دابەزی، کاتێکدا سەرجەم کەرتە ئابوورییەکان بۆ ماوەی نزیکەی شەش مانگ پەکیان کەوت.

لە کۆتایدا مەزهەر محەمەد ساڵح  ئاماژەی بەوەدا پێشبینی دەکات، رێژەی گەشە لە ساڵی داهاتوو سەدا 4 تاوەکو سەدا 5 بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار