كۆلێرا له‌سوریا بڵاوده‌بێته‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین حاڵه‌تی توشبوون به‌ په‌تای كۆلێرا له‌ سوریا تۆمار ده‌كرێت.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریی ده‌دات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ كۆلێرا رۆژ دوای رۆژ له‌ سوریا زیاتر ده‌بێت و پێویسته‌ رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و په‌تایه‌ بكرێت.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، پێویسته‌ خه‌ڵك كه‌متر سه‌ردانی سوریا بكه‌ن و خۆیان له‌و په‌یایه‌ بپارێزن، كه‌له‌ئێستادا بوه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌و ده‌یان كه‌س توشی كۆلێرا بوون چه‌ند كه‌سێكیش به‌و په‌یتایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار