هه‌په‌گه‌: ١١ سه‌ربازی تورکیا له‌ناوچه‌کانی زاپ و خواکورک کوژران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکیی گەریلاکاندا لە ناوچەکانی زاپ و خواکورکی باشووری کوردستان، ١١ سەربازی تورک کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە و دوو سەنگەریش تێکشکێندراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان بڵاوکردەوە، کە لە ئەمڕۆ و دوێنێدا نۆ چالاکییانە لە زاپ و خواکورک دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەو چالاکییانەدا ١١ سەربازی تورک کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە، هاوکات دوو سەنگەر و درۆنێک و خێمەیەکی سەربازییش تێکشکێندراون.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، کە سوپای تورکی داگیرکەر ١٤ جار بە چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکیی، چوار جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر و دەیان جاریش بە تۆپ و چەکی قورس ناوچەکانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار