مستەفا کازمی: عێراقییەکان بە نوێنەرایەتیی هەموو جیهان شەڕی تیرۆریستانی داعشیان کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، له‌میانی کۆبوونه‌وه‌ی خولی 77هه‌مینی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیویۆرک گوتاری عێراقی پێشکه‌ش کرد و ڕایگه‌یاند عێراقییەکان بە نوێنەرایەتیی هەموو جیهان شەڕی تیرۆریستانی داعشیان کرد

مسته‌فا کازمی له‌میانه‌ی گوتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌ سه‌رکه‌وتنی عێراق کرد له‌ شه‌ری دژ به‌ تیرۆر و رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌ڕه‌ی عێراقییه‌کان کردیان به‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهان بوو دژ به‌ تیرۆریستانی داعش.

کازمی ستایشی رۆڵی هاوپه‌یمانانی کرد له‌ شه‌ری دژی تیرۆر و سه‌پاندنی یاسا له‌ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان، هه‌روه‌ها داواکاری حکومه‌تی عێراقیشی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر کرده‌وه‌ و به‌ پێویستی زانی هه‌موولایه‌نه‌کان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ماهه‌نگی بکه‌ن.

مسته‌فا کازمی داوای له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش کرد، پشتیوانییه‌کانیان بۆ گه‌لی عێراق به‌ مه‌به‌ستی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان زیاتر بکه‌ن که‌ به‌هۆی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ دووچاری وێرانی زۆربووه‌.

کازمی ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی کرد بۆ گێرانه‌وه‌ی خێزانه‌ عێراقییه‌کانی که‌مپی هۆل له‌ سووریا و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌کانی خۆیان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، حکوومه‌تی عێراقی به‌رنامه‌یه‌کی تێروته‌سه‌لی داڕشتووه‌ بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند، له‌م سه‌کۆیه‌وه‌ جارێکیتر داوای پابه‌ندبوون له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌کاته‌وه‌ بۆ رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ری خاکه‌که‌ی و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌که‌ی. هه‌روه‌ها گوتیشی، عێراق ده‌خوازێت خاڵی کۆکه‌ره‌ و چاره‌سه‌ری ناکۆکییه‌کان بێت له‌ ناوچه‌که‌.

کازمی روونیکرده‌وه‌، عێراق ده‌خوازێت هه‌موو کێشه‌کان له‌ رێگه‌ی که‌ناڵه‌ دیپلۆماسییه‌کانه‌وه‌ چاره‌سه‌ربکرێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، نه‌ک ده‌ست له‌کاروباری ناوخۆی عێراقدا وه‌ربده‌ن.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی گوتاره‌یکه‌دا، کازمی ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی رابردوو کرد، گوتی به‌ پاڵپشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و و رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دیکه‌، توانیمان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێویه‌کی سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ناوخی عێراقیش، کازمی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ چه‌ک ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و ململانێکان به‌ گفتوگۆی نیشتمانی چاره‌سه‌ربکرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو لایه‌نه‌ باڵاکانی عێراق ده‌یانه‌وێت رێز له‌ بنه‌ماکانی دیموکراسییه‌ت بگیرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار