فه‌تح: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق کۆبێته‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێک هاوپه‌یمانێتی فه‌تح پیشبینی دەکات رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.

ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، ئەنجامی ھەوڵ و گفتوگۆ و دانوستانەکان بەرەو ئەوە دەچێت رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکەنەوە بۆئەوەی رێکارە یاساییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تەواو بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە پڕکردنەوەی پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت و پۆستەکەش دەدرێتە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و پەرلەمانتار مەحمود مەندەلاویش بۆ ئەو پۆستە کاندید دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار