سەنتەری میترۆ لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی هەولێر هاتە دەنگ

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شەممە دوای ئەوەی ناڕەزای لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر دروست بوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە ڕێگری لە خۆپیشاندەران کراو لەو چوارچێوەیەشدا سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی ڕۆژنامە نوسان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

روماڵی چالاكی بەردەم كونسوڵخانەكان تاوان نییە

ئەمرۆ لەكاتی بەڕێوەچوونی نارەزایەتی لەبەردەم كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، هێزە ئەمنییەكان بە هێز رێگرییان لە روماڵی هەندێ لە كەناڵەكانی راگەیاند كرد روماڵی ئەو چالاكییە بكەن.

سەرنجمان داوە چەند جارێك، كە تیمەكانی راگەیاندن دەچن بۆ روماڵكردنی ئەو چالاكیانەی دژ بە سیاسەتی دەوڵەتانی ئێران وتوركیا رێگرییان لێدەكرێت و بەهێز كەلوپەلی رۆژنامەوانیان زەوت دەكەن.

یەكەم : لە هەموو دونیا میدیاكان لە چالاكی بەردەم كونسوڵخانەكان ئازادانە كاری خۆیان دەكەن لای ئێمە قەدەغەكراوە.

دووهەم: ئەمە بە هۆكاری ئەمنییەتی ئەو كونسوڵخانانە ئەنجام نادرێن بەڵكو هۆكارەكان سیاسیین.

سێهەمین: لە یاسای رۆژنامەگەری بەندێكی تیادا نییە ئاماژە بدات كە روماڵی چالاكی بەردەم كونسوڵخانەكان قەدەغەبن.

چوارهەم:  فەزاری كاركردنی مەیدانی میدیاكاران خەریكە بە تەواوەتی دادەخرێت و یاسای رۆژنامەگەری پەكدەخرێت و هەر هێزەو ئیدارەیەك لەشارەكانی هەرێم بە ئارەزووی خۆیان یاسا بۆ رۆژنامەنووسان دادەنێت.

پینجەم:حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت ئەوەی لەبەر چاو بێت كەڵەكەبوونی ئەم پێشێلكاریانە زیانی بۆ پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت.

شەشەم : ئەو ئەورەفتارانەی ئەمرۆو رۆژانی رابردووی هێزی چەكداری ئەمنی بەرامبەر رۆژنامەنوس كە تەنها كامێرایەكی هەڵگرتووە مایەی شەرمەزراین بۆ بكەرانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار