خۆپیشاندانەکان لە ئێران فراوان تر دەبن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خۆپیشاندانەکانی ئێران لەگەڵ ئەوەی پێی ناوەتە سیانزەهەمین ڕۆژیەوە بەڵام تا دێت فراوانتر دەبن و جگە لە شارە کوردییەکان بەشێک لە شارە گەورەکانی ئێرانیشی گرتۆتەوە.

ڕۆژ دوای ڕۆژ خۆپیشاندانەکان لە ئێران بەپێی ئەو گردە ڤیدیۆیانەی کە بۆ هاوڵاتی دەنێردرێت و بڵاوی دەکەینەوە فراوانتر دەبێت و جگە لە شارە کوردییەکان چەندین شاری دیکەی ئێران خۆپیشاندان تێیدا بەردەوامە.

 ژنان سەرمەشقی خۆپیشاندانەکان لە ئێران دەکەن و بە دروشمی ژن . ژیان. ئازادی شەقامەکانی ئێرانیان پڕ کردووە لە دەنگی ناڕەزای و بە حکومەتی ئێران دەڵێن سەردەمتان بەسەر چوو کۆنەپەرستی باوی نەماوە.

سایتی هاوڵاتی هەر لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە وەک تاکە میدیای بەرپرس و بەجێهێنانی ئەرکی نیشتیمانی خۆی بە ڤیدۆو تێکست و وێنە ،سات بە سات خۆپیشاندانەکانی بۆ بینەر و خوێنەرەکانی گواستۆتەوەو پیشەییانە پەیامی خۆپیشاندەرانی ئێرانی گواستۆتەوە.

جێگەی باسە لەگەڵ ئەوەی چاوەڕوان دەکرا خۆپیشاندانەکان کەمببنەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەمشەو کە خۆپیشاندانەکان پێ ئەنێتە سیانزەهەمین شەوەوە بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی  بۆ هاوڵاتی دەنێردرێت خۆپیشاندەران بە جۆشوخرۆشێکی زیاترەوە هاتونەتە سەر شەقامەکان و دروشمی ژن. ژیان. ئازادی. دەڵێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار