عێراق؛ هاوپه‌یمانێتییه‌كان ده‌گۆڕێن و په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوابه‌دوای كۆتاییهاتنی چله‌ی كوژرانی ئیمام حسێن و ئاساییبوونه‌ی ژیانی هاووڵاتیانی به‌غداو ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، دۆخی سیاسی عێراقیش تاڕاده‌یه‌ك خه‌ریكه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌ڕوات و مانۆڕ‌و جموجۆڵه سیاسییه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ده‌ستیپێكردووه.
ره‌نگه درووستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ به‌ناوی (به‌ڕێوبردنی ده‌وڵه‌ت) كه له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پارتی و یه‌كێتی و سیاده‌و عه‌زم (به‌بێ ره‌وتی سه‌در) پێكدێت گرنگترین رووداو نوێ بێت له‌دۆخی سیاسی عێراقدا ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی له‌چه‌ندمانگی رابردوودا لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبووبون كه‌ئه‌وانیش به‌ره‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌ره‌ی رزگاری نیشتمان بوو.
سه‌باره‌ت به‌درووستكردنی هاوپه‌یمانیه‌تی (به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت)، رۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) ئاشكرایكردووه: له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا، ده‌وڵه‌تی یاسای (نوری مالیكی) سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه درووستبكرێت به‌جۆرێك به‌ر له‌هه‌مووان به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مالیكی رایگه‌یاند كه‌شتی ئه‌و هاوپه‌یمانێـتییه كه‌وتووه‌ته‌ڕێ، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی جه‌وهه‌ری چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وایكردووه كه‌شتییه‌كه هێشتا له‌كه‌ناردا له‌نگه‌ری گرتبێت.
گرنگترین ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ش له‌سێ خاڵی سه‌ره‌كیدا خۆیان ده‌بیننه‌وه، یه‌كه‌میان به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وه‌ك (هادی عامری) داوایكردووه پێش راگه‌یاندن گره‌نتی له‌موقته‌دا سه‌دره‌وه وه‌ربگیرێت كه‌ئه‌ویش به‌چوون بۆ لای بۆ حه‌نانه ده‌بێت، به‌ڵام مالیكی دژی ئه‌وه بووه‌و داوایكردووه له‌مۆته‌كه‌ی سه‌در خۆیان رزگاربكه‌ن.
دووه‌م ناڕه‌زایه‌تیش له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیمه‌وه بووه كه‌داوایكردووه حكومه‌تێك له‌سه‌ربه‌خۆكان و نوێنه‌رانی هێزه ناڕازییه‌كان درووستبكرێت، سێیه‌م ناڕه‌زایه‌تیش له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتره‌وه بووه كه‌پێی وابووه پێویسته محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی بكشێته‌وه چونكه جێگای ناڕه‌زایی خه‌ڵك و سه‌درییه‌كانیشه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانیش كه‌پێشتر له‌هاوپه‌یمانی سه‌درییه‌كان له‌دژی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئێستا له‌م هاوپه‌یمانێتییه نوێیه‌دایه، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ڵێت: له‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقدا، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێی شایسته ده‌ستوورییه‌كانی خۆی به‌شداری ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هێشتا پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێكنه‌كه‌وتوون و به‌پێی لێدوانه فه‌رمییه‌كانی هه‌ردوولاش بێت هیچ یه‌كێكیان سازشیان له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ی خۆیان نه‌كردووه، هه‌ر به‌هه‌مان هۆكار چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایكردووه كه‌ئه‌و دوو حزبه خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌و به‌یه‌ك كاندیده‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بڕۆنه په‌رله‌مان.
هاوكات وابڕیاره دوای نزیكه‌ی چوار مانگ له‌ڕاگرتنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی سه‌دره‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه‌و ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بدات.
حكومه‌تی عێراقیش رێوشوێنی ئه‌منی توندی له‌به‌غداو ناوچه‌ی سه‌وز گرتۆته‌به‌ر بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و هاوكێشه‌یه نوێیه بێت كه‌باسی لێوه‌ده‌كرێت، ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانێتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به‌بێ په‌رله‌مانتارانی سه‌در (كه‌پێشووتر ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه) نزیكه‌ی 273 په‌رله‌مانتاره، كه‌ده‌نگی ئه‌م ژماره‌یه‌ش ده‌توانێت سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشانبكات (سه‌رۆك كۆمار پێویستی به 220 ده‌نگ هه‌یه)، دواتریش سه‌رۆككۆماری نوێ كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێرێ كه‌پێویستی به‌ده‌نگی نیوه كۆ یه‌كی په‌رله‌مانتاران هه‌یه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌كاتێكدایه وابڕیاره هێزه ناڕازییه‌كان له ١ی تشرین خۆپیشاندان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.