هەپەگە: ئەفسەرێکی پلە باڵای تورکیامان کوشت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی هەپەگە شەش سەربازی تورکیا کوژراون کە یەکێکیان ئەفسەرێکی پلە باڵایە.
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند رۆژی ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ھێزەکانی ھەپەگە لە چەند کات و شوێنێکی جیا جیا ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی سوپای تورکیا و لە ئەنجامدا شەش سەربازی سوپای تورکیا کوژران،کەیەکێکیان ئەفسەری پلە باڵایە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ،سوپای تورکیا لە ماوەی سێ رۆژدا ٢٦ جار بە چەکی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی و ٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٧٤ جاریش بە ھێلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
ئاماژەش بۆ ئەوەکراوە ، لە ١٥ تا ٢٩ی ئەیلول، شەش ناوچە و شاخی سنوری برادۆست لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە کاتیوشا و ھاوەن و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومان و تۆپباران کراوە.

بابهتی پهیوهندیدار
