یونامی: خۆپیشاندانی ئاشتییانه، بنچینهی دیموكراسییه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نیردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)، بهبۆنهی یادی (3 ساڵهی) خۆپیشاندانی تشرینییهكان له ساڵی ٢٠١٩، له تویتێكدا داوای له خۆپیشاندهران و لایهنه سیاسییه عێراقییهكان کرد، له توندوتیژی و ئاڵۆزی زیاتر دووربكهونهوهو دهستخۆشی له هێزه عێراقییهكان کرد، کە پیشهییانه مامهڵه لهگهڵ خۆپیشاندانهكان دهكهن.
هەروەها ڕایگەیاند کە خۆپیشاندانی ئاشتییانه، بنچینهی دیموكراسییه و داوایان لە هەموو لایەک کرد بە خۆ دورگرتن لە توندووتیژی و پێشگرتن لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ تشرینییەکان لە بەغدا خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست کە تیایدا داوای حکومەتێکی سەربەخۆ بەبێ دەستوەردانی دەرەکی و بەدوور لە گەندەڵیان کرد، کە بتوانێ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵک دابین بکات.
هەروەها خۆپێشاندانی تشرینییهكان لە رێگەکانی بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا، گرژیان تێکەوت و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا.