وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا: دوو گه‌ریلای ژن به په‌ڕه‌شوت هاتونه‌ته توركیا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، چالاكیی دو گه‌ریلای ژن له دژی بنكه‌یه‌كی پۆلیس له مێرسین له رێگه‌ی په‌ڕه‌شوته‌وه بووه.
ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بڵاویكرده‌وه سلێمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا له لێدوانێكی نوێ سه‌باره‌ت به روداوی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی هه‌ستیاری پۆلیس له شاری مێرسین رایگه‌یاند؛ ئه‌و دو كچه گه‌ریلایه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) به په‌ڕه‌شوت خۆیان گه‌یاندوه‌ته ناوچه‌كه.
به وته‌ی سۆیلو له لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ سه‌باره‌ت به روداوه‌كه ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و دو گه‌ریلایه به په‌ڕه‌شوت له شاری منبج له باكوری سوریا هاتونه‌ته مێرسین و هێرشه‌كه‌یان دژی بنكه‌ی سه‌ره‌كیی پۆلیس له‌و شاره ئه‌نجام داوه.
لێدوانه‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا له كاتێكدایه كه پێشتر ناوی ئه‌نجامده‌رانی چالاكییه‌ی بڵاوكردبوه‌وه و دواتر هه‌په‌گه به راگه‌یه‌نراوێك رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ی سلێمان سۆیلو ناوی هێناون له چیا و شاخه‌كانی كوردستان و دو گه‌ریلای دیكه ئه‌و چالاكیه‌یان ئه‌نجام داوه.