لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئێران کۆدەبێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢/١٠/٢٠٢٢لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان."
دوای ئەوەی چوارشەمەی ڕابردوو ٢٨/٩/٢٠٢٢ ئێران لە ڕێگەی ٧٣ موشەکی بالیستی و دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی فراوانی کردە سەر بارەگاکانی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە و پردێ و گوندی زڕگوێز، بەهۆیانەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی و چەندین ناوەندی جیهانی و وڵاتانیان بەدوای خۆیاندا هێنا، هەروەها نیگەرانیی تووندی نێوخۆییان لێکەوتەوە.
هەفتەی رابردووش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا بانگهێشت کرد و یاداشتنامەیەکی تووندی ناڕەزایەتیی رادەستکرد.
هەر بۆیە ئەمڕۆلیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان."